send link to app

ڕێبەری حجامە زانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی سەردەم


4.2 ( 1552 ratings )
Eğitim Kitaplar
Geliştirici: kurd app
3.99 USD

رۆژ بە رۆژ، چركە بە چركە زانست بەروەپێشەوە دەچێ، پەردە لەسەر هەموو ئەو گرێ و گومانانە هەڵدەداتەوە كە مرۆڤ لەمەو پێش پەی پێنەبردوون، یان زۆر جار رای پێچەوانەی هەبووە، هەندێك جار تاك رەوانە بۆچوونی خۆی پێ راست و بەرامبەری بە هەڵە لە قەڵەم داوە. ئەوەی جێگای خۆشحاڵیە بە هۆی بەروەپێشچوونی زانست گرێ كوێر و گوماناویەكان و هەندێ جار بیردۆزەكانیش راست دەكرێنەوە.
هەر لە دێر زەمانەوە، مرۆڤ بۆ چارەسەری ئێشی جەستەی هەرچیەك لە دەستی بهاتایە درێخی نەكردووە، بۆیە هێنانی ئەنجامی ئەرێنی، ئەوەی روون و ئاشكرایە بۆ وەدەستهێنانی چارەسەری نەخۆشییەكان پێویستە گرینگی بە بنەمای باشترین چارەسەر و پڕ بایەخترین چارەسەر هەڵبژێرین، كە لە رووی ئابووری پەسەندە و لە رووی بنەرەتییەكە پڕاوپڕ بێت.

زانست ئەوەی روونكردۆتەوە كە وەرگرتنی خوێن لە پێستی لاشەی مرۆڤ كە ناودەبردرێت بە (حجامە)، چارەسەری چەندەها نەخۆشی پێدەكرێ‌، و مرۆڤ دوور دەخاتەوە لەو هۆكارانەی دەبنە هۆی یاریدەر بۆ دروستبوونی نەخۆشی، یان بە واتەیەكی تر بە كارهێنانی (حجامە) وەك چارەسەری (خۆپارێزی).

خوێنەری بەرێز دەمەوێ یارمەتیت بدەم بۆ بەرچاو كردن لەسەر جۆرەكانی حجامە، و جۆنییەتی ئەنجامدانی (حجامە) بە شێوەیەكە ئەكادیمی، و بەرچاو روونی بۆ چارەسەری هەموو ئەو نەخۆشیانەی كە (حجامە) بۆی دەبێتە دەرمان و هەندێك جار یاریدەرە بۆ چارەسەری نەخۆشییەكان، بە هیوای ئەوەی سود بەخشبێت.